بڕیاری دەستگیرکردن بۆ عوسمان بایدەمیر دەردەچێت

دادگای رووها بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عوسمان بایدەمیر وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان HDP دەرکرد. 

دادگای سزا قورسەکانی رووها ئەمڕۆ ٩ ی تشرینی دووەم بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عوسمان بایدەمیر دەرکرد. 

لە دانیشتنەکەدا پارێزەرانی بایدەمیر، داوایان کرد جارێکی دیکە بانگهێشتنامە بۆ عوسمان بایدەمیر بنێرن، چونکە ئامادەی دانیشتنی دادگاکە نەبوو، هەروەها بۆئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوابخرێت.

بەڵام بە پێچەوانەوە دەستەی دادوەران بڕیاری دەستگیرکردنیان رەوانەی هێزە ئەمنییەکان کرد بۆ جێبەجێکردن و دەستگیرکردنی عوسمان بایدەمیر.





PM:06:57:09/11/2017