بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوەوە بەنداوی دەربەندیخان زیی بەرکەوتووە و "سپی" وێنەی کامێراکانی چاودێری بەنداوەکە بڵاودەکاتەوە
گرتە ڤیدیۆییەکە لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێری بەنداوی دەربەندیخانەوە تۆمارکراون کە تێیدا دەردەکەوێت چەند بەردێک لە چیاکەوە دەکەونە خوارەوە و زیان بەر بەنداوەکە دەکەوێت.
ئەوە لەکاتێکدایە کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سێ بومەلەرزە هەرێمى هەژاندووە و سەنتەرەکەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێر ٨:٣٥ خولەک بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٤.٥ ڕوویداوە و دواتر لە کاتژمێر ٩:١٨ خولەک بومەلەرزەى دووەم و بە هێزترینیان بە گوڕی ٧.٢ ڕوویداوە و دوای ئەوەش ٩:٢٨ خولەک بوومەلەرزەى سێیەم ڕوویداوە بەگوڕێ ٤.٦ .
ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی بومەلەرزەکانەوە ٧ هاوڵاتی گیانیان لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ برینداربوون.