پارەی فەرمانبەرەکانی سەر بە بەنداوەکانی هەرێم کە سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمە، دەچێتە سەر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەو هەواڵەی بۆ سپی پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند" مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت".
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم لە درێژەی قسەکانیدا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانی ئاشکرا کرد کە 400 فه‌رمانبه‌ر و ئهندازیارەو به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه مانگانه له‌لایه‌ن به‌غداوه مووچه‌یان پێده‌درێت.
پێشتر به‌غدا داوای ده‌كرد میلاكی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بگوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا دواتر مووچه‌یان پێده‌دات، به‌ڵام لە کۆندا حکومەتی هەرێم ئەو داوایەی رەتکردەوە.