نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لە ئەڵمانیا بڵاودەکرێتەوە

بۆ یەکەم جار دوای نەخۆشکەوتنی وێنەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی لەلایەن کوڕەکەیەوە بڵاوکرایەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵی بۆ یەکەمجار دوای نەخۆشکەوتنی بڵاوکردوە و لەسەر یەکێک لە وێنەکان نوسیوێتی "ئێستا بەرلین".

هەروەها لە وێنەکاندا جگە دەربازی کوڕی کۆسرەت عەلی، دکتۆر دارا رەشید لە تیمی پزیشکی کۆسرەت رەسوڵ و ژمارەیەک کەسی تر دەرکەوتون.

لە زۆربەی وێنەکاندا کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بەپێکەنین و تەندروستیەکی باشەوە دەرکەوتووە.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە ١١ی ئەم مانگە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخان کرا و لە چەند رۆژی رابردووش بەفرۆکەیەکی تایبەتی رەوانەی دەرەوی هەرێم کرا.

کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٥٢لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە، لە ئێستادا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.



PM:06:36:21/11/2017