پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا "پشکی ڕاستەقینەی" هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکرادەکات

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند "رێژەی 17% بۆ بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لەسەر حسابی پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانی نەوتە"، دەشڵێت "سونە موجامەلەی کورد دەکات".


ئینتیسار غەریباوی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا دەڵێت "رەتكردنەوەی هەندێك لایەنی سیاسی سوننە بۆ دەنگدان لەسەر بەشە بودجەی نوێی هەرێمی كوردستان بۆ موجامەلەیە لەسەر حسابی ئاوارەكان".


ئەو پەرلەمانتارە بە ئاژانسی "غەدپرێس" ڕاگەیاندووە "دەوڵەتی یاسا وای دەبینێت، كە رێژەی 17% بۆ بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لەسەر حسابی پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانی نەوتە، بۆیە پێویستە كە پرۆژەی بودجە دادپەروەرانە بێت و سەرجەم لایەنەكان رازی بكات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا وتیشی "بودجەی هەرێم پێویستە 12% بێت".



PM:09:49:24/11/2017