دەستڕێژی گولە لەكەناڵێكی ئاسمانی دەكرێت

ژمارەیەك چەكدار دەستڕێژی گولە لە كەناڵێكی ئاسمانی دەكەن و هێرشەكە قوربانی لێ كەوتووەتەوە.

ماڵپەڕی "باس نیوز" بڵاویكردۆتەوە شەوی چوارشەممە 28/11/2017 هێرش كراوەتە سەر بارەگای كەناڵی (توركمەن ئیلی) لە شارۆچكەی پردێی سەر بە كەركووك و چەكدارەكان راستەوخۆ دوای هێرشەكە، هەڵاتوون.

كەناڵی توركمەن ئیلی سەر بە بەرەی توركمانییە و بەپێی زانیارییەكانیش، بەهۆی دەسڕێژی چەكدارەكانەوە، پاسەوانێكی كەناڵێكە بریندار بووە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەكانی كەركووك.



AM:10:47:29/11/2017