نەوت دابەشکردن لە سلێمانی دەستپێدەکات

سکرتێری ئەنجومەنی پاریزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت " لەهەفتەی داهاتوودا نەوت بەسەر هاولاتیانی سلێمانیدا دابەش دەكرێت".

سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردیوی ڕاگەیاند " لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕە نەوتەی كەلە بەغداوە دێت كەمە، بەڵام پێدەچێت هەفتەی داهاتو نەوت بەسەر هاوڵاتیانی سلێمانیدا دابەش بكرێت".
 
مەهدی مەحمود سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی لێدوانەکەدا " لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كۆبووینەوەو گفتوگۆمان لەبارەی نرخ و كوالێتی بەنزین و چۆنیەتی دابەشكردنی ئەو نەوتە سپییە كرد لە بەغداوە ڕەوانەی سلێمانی دەكرێت".
 
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی " لەئێستادا ڕۆژانە بڕی شەش تەنكەر نەوتی سپی لەبەغداوە بۆ پارێزگای سلێمانی دێت و ئەوبڕەش لەچاو دانیشتوان و كاتی وەرزی سەرمادا زۆر كەمە بۆیە لەدابەشكردنەكەیدا چەند ڕۆژجارێك دابەش دەكرێت".



AM:11:19:05/12/2017