پەرلەمانتارێكی نوێ دەستبەكاربوو

لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا ئەندامێكی نوێی پەرلەمان دەستبەكاربوو و نامەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی فراكسیۆنێك رەتكرایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، رێكەوتی 17ی 12ی 2017 پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و لە میانەی دانیشتنەكەدا ئاری عەبدوللـەتیف مەولود لە شوێنی شوان قەڵادزەیی، ئەندامی كۆچكردووی فراكسیۆنەكە، سوێندی یاسایی خوارد.

هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی باپیر كاكە مەلا سلێمان، سەرۆكی فراكسیۆنی ئاڕاستەی سێیەم خوێندرایەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەستلەكاركێشانەوەكە رەتكرایەوە.



PM:01:53:17/12/2017