خۆپیشاندەران رێگای کەلار - کفریان داخست

خۆپیشاندان لە هەردوو شاری کفری و کۆیە دەستی پێکردەوەو خۆپیشاندەرانی شاری کفری رێگای کفری - کەلاریان داخست.

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی کانوونی یەکەم خۆپیشاندان لە گەرمیان لە شاری کفری دەستیپێکردو، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری سپی، خۆپیشاندەران هاتوچۆی رێگای کەلار - کفریان راگرت.

هەروەها بەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر خۆپیشاندەرانی شاری کۆیە رژانەوە سەر شەقامەکان و دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە.

خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەک رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاککردنی خزمەتگوزاریەکان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و  دژایەتیکردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، دروشمی رووخانی ئەم حکومەتەش یەکێکە لەداواکارییەکانی تری خۆپیشاندەر. 



AM:10:04:19/12/2017