عەلی حەمە ساڵح: سبەینێ رزگارییە بۆ شارەکان
پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند" سبەینێ هەینی ئازادیە بۆ زیندانییەکان و رزگاریە بۆ شارەکان".
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک لە پۆستێکی کورتدا نووسیوویەتی " ٤٠٠ گهنج له زیندانهکانی یهکێتیدایه.. حوکمی سەربازی بەسەر شارەکاندا سەپێندراوە. سبەی هەینی ئازادی و رزگارییە بۆ شارەکان ".
ئەو رایەی پەرلەمانتاری گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح لە کاتێکدایە کە لە ناوچەکانی سلێمانی و دەوربەری خۆپیشاندان و پێکدادانی توند روودەدات و دوو کوژراو وبە دەیان بریندارو، بەدەیان بینای حیزبی و چەند بینایەکی حکومی سوتێران.
PM:09:56:21/12/2017