وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاگاداریەکی لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاند و لە ڕۆژانی پشوودا موچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌ینێت:- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، به‌رواری (24/12/2017)، كراوه‌ته پشوی فه‌رمی له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام گه‌نجینه و بانكه‌كان له ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌بن، بۆ دابه‌ش كردنی مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕاگه‌یاندرابوو له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.
- ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 24/12/2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی (9)ـی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
- وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
- وه‌زاره‌تی پلان دانان
- دیوانی چاودێری دارایی
- مافی مرۆڤ
- ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
- ده‌سته‌ی ژینگه
- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان