ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، عێراق له هێنان و جێگیركردنی هێزی زیاتر بۆ شارۆچكه‌كه به‌رده‌وامه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی شوێنه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی مه‌خموور بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر، هاوکات گرتەیەکی ڤیدیۆی لەسەر هێنانی هێزی نوێ بۆ ناوچەکانی سەر سنوری هەرێم ئاشکرا دەکات.
له گرته ڤیدیۆیی و وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گووللـه‌نه‌بڕ و هه‌مه‌ر هێنراونه‌ته چه‌ند شوێنێكی مه‌خموور، كه پێشتر چۆڵ بوونه، ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ش بۆ جێگیركردنی هێز به‌كارده‌هێنرێن، پرۆسه‌ی جێگیركردنی ئه‌و هێزانه‌ش به نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، چه‌ند جارێك هۆشداری له كۆكردنه‌وه و جێگیركردنی ئه‌و هێزه نوێیانه‌داوه له شارۆچكه‌كه و رایگه‌یاندووه، نیازی ئه‌نجامدانی هێرشییان هه‌یه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی هێزە عێراقییەکان لەسەر رێگای گوێر کەرکوک – گوێر – موسڵ، دوای پاشەکشەی کردنی پێشمەرگە لەو ناوچانە.