گه‌زیزه عومه‌ر، خانمە هونه‌رمه‌ندى دیارى كورد توشى رووداوى هاتووچۆ ده‌بێت و دۆخى ته‌ندروستى جێگیره.
هونەرمەند گەزیزە عومەر بە ماڵپەڕی "nrt2"ی ڕاگەیاندووە "ئێوارەی دوێنێ پاش كۆتایی هاتنی مەراسیمی ڕۆژی جیهانی فیلم لە هۆڵی سیتی سینەما لە سەرچنار توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە وبە ئۆتۆمبێل لێیدراوە".
ئاشكراشیكرد، لەكاتێكدا لەسەر شەقامەكە بووە ئۆتۆمبێلێك بەرەو ڕووی هاتووە و لێیداوە، ڕاستەوخۆ بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری سلێمانی گوازراوەتەوە.
وتیشی، "لەئێستادا تەندروستیم جێگیرە و باری تەندروستیم زۆر باشە، سوپاس بۆ هەموو ئەو دۆست و كەس و لایەنانەی كە پەیوەندییان پێوەكردووم بۆ دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستیم".
هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ر له ساڵی 1961 له شاری سلێمانی له دایك بووه، چه‌ندین ساڵ وه‌ك مامۆستا له په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كان كاری كردووه، له ساڵی 2004 وه وه‌ك شاره‌زا له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كارده‌كات، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات هاوسه‌رگیری كردووه، خاوه‌نى بهشدراییه له چه‌ندین كارى شانۆیى و فلم و دراما جگه له كارى ده‌هێنان بو چه‌ندین به‌رهه‌مى تر‌ى هونه‌رى