لە سلێمانی بەهۆی یاریە ئاگرینەکانەوە ١٠٠ کەس برینداربوون

لەشەوی سەری ساڵ لەشاری سلێمانی بەهۆی بەکارهێنانی یاریە ئاگرینەکانەوە ١٠٠ کەس برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕاگەیاند " لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 100 حاڵەتیان هەبووە، كە 8 حاڵەتیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار، ئەوانی دیكەش لەشوێنی خۆیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، لەو ڕێژەیە هەندێكیان بەهۆی دوكەڵی یارییە ئاگرینەكان تەنگەنەفەسبوون، یاخود پارچەی یارییە ئاگرینەكان بەر ڕان یان مل یان دەستیان كەوتووە، ئەمانیش لەشوێنی خۆیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

سامان نادر کە بەماڵپەڕی خەڵکی راگەیاندووە" دوو حاڵەتی شەڕە چەقۆش لەگەڕەكی بەكرەجۆ و شەقامی سالم هەبوون، هاوكات ڕووداوێكی هاتووچۆ لە لەبەرامبەر لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لەشەقامی سالم ڕوویدا، كە پیادەڕۆیەك برینداربوو، ئەمیش لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە".



PM:12:48:01/01/2018