ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرایده‌كات ئه‌و به‌شه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه هۆكاره‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه و دەڵێت "چاوه‌ڕوانین پاره‌كه بخرێته‌سه‌ر حیسابی وه‌زارتمان".
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندووه "به‌شێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هێزه‌كانی 70 و 80 شه‌وه تائێستا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیان وه‌رنه‌گرتووه له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌داین وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بخاته سه‌ر حساب بانكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
راشیگه‌یاندووه "كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه نیه و وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسیاره له ته‌واونه‌كردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئاماژه‌ی بۆ ئەوەشکردووە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو پێش سه‌ری ساڵی نوێ مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌له به‌ره‌كانی جه‌نگن مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوویان وه‌رگرتووه.
جه‌بار یاوه‌ر وتیشی "هیچ كاتێكی دیاریكراو نیه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌و به‌شه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی خسته سه‌ر حساب بانكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئێمه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین".
زیاتر لە 70 رۆژه به‌شێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و بەشێکی دیکەیان ماوەی هەفتەیەکە مووچەیان وەرگرتووە.