وەزیری ڕۆشنبیری عێراق، فریاد ڕەواندزی دەڵێت "من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر به ئە‌م شێوازه بڕوات، حه‌یده‌ر عه‌بادی مووچه نانێرێت".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا فریاد رەواندوزی دەڵێت" "من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر به ئە‌م شێوازه بڕوات، حه‌یده‌ر عه‌بادی مووچه نانێرێت، چونكه عه‌بادی ده‌یه‌وێت مووچه بنێرێت به‌تێڕوانینی خۆیه‌وه نه‌ك به‌تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستانەوه، ئه‌گه‌ر گفتوگۆنه‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تێڕوانینێكی هاوبه‌ش ئه‌وا مووچه به‌م شێوازه نانێردرێت."
وەزیری ڕۆشنبیری عێراق ڕایگەیاند، هیچ ئاماژه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد نییه، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و حكومی.
فریاد رەواندوزی لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاندووە " هیچ ئاماژه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد نییه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و حكومی، ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه گفتوگۆكانن له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ریی هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كانن، سه‌باره‌ت به‌لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ڕاسته ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غداد به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی هه‌یه به حكومه‌تی عێراقیه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا كورد خۆشی ئاماده نییه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه، به جۆرێك كورد یه‌كگرتوو نییه، هه‌ندێك لایه‌نیش له ناوخۆی هه‌رێمدا گومانیان خستووەته سه‌ر شه‌رعیه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش بووەته بیانویه‌ك به‌ده‌ست حكومه‌تی عێراقییەوە تا گفتوگۆكان دوابخات، یا بڵێت تا ئێستا ئه‌م حكومه‌ته له‌ناوخۆی خۆی یه‌كگرتوو نییه."
فریاد ڕەواندوزی جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، ئه‌گه‌ر كورد به‌م شێوازه بە پارچه پارچه‌یی و یه‌كنه‌گرتوویی، بچێته گفتوگۆكان، به‌لاوازی دەردەکەوێت هیچ شتێكی وای ده‌ستناكه‌وێت كه بتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێبكات، ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری مووچه‌ش به‌وجۆره ناكرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویسته كورد خۆی ئاماده‌بكات و بیر له‌خۆی بكاته‌وه به‌ر له‌وه‌ی بیر له‌به‌غداد بكاته‌وه، دەشڵێت "جیاواز‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ئه‌وه‌یه، حوكمه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆی پیشاندا بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، به‌ڵام به‌غداد ئاماده نییه."
وەزیری ڕۆشنبیری عێراق ڕاشیگەیاندووە "حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت خاڵه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی ته‌سلیم بكرێته‌وه كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی مادەی (١١٤)ده‌ستوری عێراقییه، كه ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنورییه‌كان به‌هاوبه‌شی ده‌بێت، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق ئه‌و هاوبه‌شیه قبوڵ ناكات، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كورده‌وه قابیلی قبوڵ نییه، چونكه ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆیان ببه‌ن، بۆیه باشتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ردولا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ماده ده‌ستوریه."