پارتی بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات

سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک و گەرمیان بڕیاری دا بەشداری هەلبژاردنی پارێزگاری کەرکوک بۆ پەرلەمانی عێراق نەکات.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە "ئێستا كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ژێر داگیركاری سه‌ربازیدایه و ناسه‌قامگیره‌" .

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "ئێمه‌ بڕیارماندا وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچانه‌ بكه‌ین به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌ركووك و شه‌رعیه‌ت به‌ داگیركاری نه‌ده‌ین".

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركووك/ گه‌رمیان، داوای له‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانیش كردووه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و نووسیویه‌تی: "داوا له‌ جه‌ماوه‌ری كورد په‌روه‌ر ده‌كه‌ین بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێكه‌ به‌رامبه‌ر به‌م داگیركارییه‌ی كه‌ ئێستا به‌رقه‌راره‌". 





PM:06:40:15/01/2018