ئینتەرنێتی خۆڕایی هەرێمیش دەگرێتەوە

كۆمپانیایەكی جیهانی بڕیاریداوە ئینتەرنێت لەعیراق و چەند وڵاتیكی دیكەی هەژار بكاتە خۆڕایی، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی‌ هەرێمیش ڕوونكردنەوە دەدات.

بەگوێرەی‌ ئەو زانیاریانەی‌ بڵاوبونەتەوە، كۆمپانیایەكی جیهانی تایبەتمەند لەبواری ئینتەرنێت، بەنیازە لەچەند وڵاتێكی هەژار لەنێویشیاندا عیراق كە ئینتەرنێتیان خاوە، بكات بەخۆڕایی.

بەگوێرەی زانیاریەكان "گروپی تالیا" كە ئەو پڕۆژەیە بەڕێوەدەبات تێچووی ئەو خزمەتگوزاریە لەداهاتی خزمەگوزاریەكانی دیكەی كۆمپانیاكە دابیندەكات.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی‌ هەرێم بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، "بڕیاری ئەو كۆمپانیا جیهانیە ئەگەر لەعیراق جێبەجێبكرێت، بەدڵنیاییەوە لەهەرێمیش جێبەجێدەكرێت، چونكە هەرێمی كوردستان بەشێكە لەعیراق و بەو جۆرەش هاوڵاتیانی هەرێم لە ئینتەرنێتی خۆڕایی سودمەند دەبن".




PM:01:20:17/01/2018