وەزارەتی دارایی ئاگاداریەک ئاڕاستە دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەت ئاگادار دەكاتەوە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت هیچ لێدوانێك نەدەن.


لە ئاگادارینامەیەكدا وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، بە پێی گشتاندنی ژمارە 143ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 15ی كانوونی دووەمی 2018 كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی سەر بە وەزارەت كراوە، ئاگاداركراونەتەوە كە هەر لێدوانێك لەسەر كار و چالاكیەكانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن پێویستە رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەربگیرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو گشتاندنەی وەزارەت دوای ئەوە دێت لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن لێدوانی جۆراو  جۆر بڵاو كراونەتەوە كە هیچ راستیەكیان تێدا نەبوە و لەم قەیرانە دارایەدا مووچەخۆرانی زیاتر نائومێد كردوە.



PM:04:45:21/01/2018