بە ڤیدیۆ.. ئەو کچە شەڕڤانەی خۆی بە تانکێکی تورکیدا تەقاندەوە لەچەند چاوپێکەوتنێکدا

ئاڤێستا خاپوور ئەو کچە شەڕڤانەی خۆی بەتانکێكی تورکیدا تەقاندەوە، لەچەند چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیدا باسی لە پەیوەندیکردنی بەریزی یەپەگەو خەباتی ژنان دەکات. 

بەیانی ئەمڕۆ ئاژانسی فراتنیوز بڵاویکردەوە کچە شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل بە ناوی ئاڤێستا خاپور، دوێنێ ٢٧ ی کانوونی دووەم خۆی بە تانکێکی تورکدا تەقاندەوە.

ئەو ئاژانسە کە نزیک یەپەگە بڵاویکردەوە دوێنێ لە گوندی " همامی " بەتەقەمەنیەکی زۆرەوە کە بەجەستەیەوە بەستووە، خۆی بە تانکێکی سووپای تورکیادا تەقاندۆتەوەو هەموو تانکەکە سووتاوەو هەموو سەربازەکانی ناویشی کوژراون.

ئاڤێستا خاپور لەدایکبووی ١٩٩٨ کە تەمەنی ٢٠ ساڵ دەکات لە دایکبووی لەشاری عفرین بیلبیلە، لەساڵی ٢٠١٤ ەوە پەیوەندی کردووە بە یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە. ناوی دایکی ئیمین هیمۆ و ناوکی باوکی ئەحمەدە. 










PM:05:56:28/01/2018