بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگەی پشتێنەی شاری كەلار 5 كەس بریندار بوون.
راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆی (هۆندا مینی پاس) لەكاتی گەڕانەویە لە زانکۆی گەرمیان و لادانەوەی بۆ ناوچەی ناسراو بە ئاوارەکان وەرگەڕاوە.
لەو رووداوەدا 5 كەس كە سیانیان ژن بوون برینداربوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار كراون.