ئەمریکا مافی مانەوە بە ژمارەیەکی زۆر پەنابەر دەدات

ئەمریکا مافی مانەوە بە نزیکەی حەوت هەزار پەناخوازی سووری دەدات و دیپۆرت کردنەوەی کۆچبەران نایانگرێتەوە.


بە گوێرەی ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پەناخوازانە دەبنە بەشێک لە پرۆگرامی مرۆیی وڵاتەکە و بەشێوەیەکی کاتی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران نایانگرێتەوە.

بی بی سی ئاشکرایکردووە، بڕیاری وەرگرتنی مافی مانەوە ئەو پەناخوازە سورییانە ناگرێتەوە کەلەم دواییەدا خۆیان گەیاندووەتە ئەمریکا بەڵکو ئەوانە دەگرێتەوە کە لە پێش ساڵی ٢٠١٦ەوە لە ئەمریکان و لە وڵاتەکەدا کاردەکەن.

کۆتایی مانگی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانێکى داناوە بۆ پێدانى ڕەگەزنامەی ئەمریکی بە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار پەنابەر بە چەند مەرجێک.



PM:12:43:02/02/2018