قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوکردەوە و داوا لە هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات، لە پرسە چارەنوسسازەكانیش یەكڕیز بن.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەو پەیامەیدا، كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاندووە "هیوادارم، پێكەوە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، كاربكەین بۆ بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان".

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە كێشەو ناكۆكییەكان كردووەو باسی لەوەكردووە كە كێشەو ناكۆكیمان هەیە و دەشبێ ببێت، بەڵام لە پرسە چارەنوسسازەكاندا، یەكڕیزیی پێویستە.



PM:09:51:03/02/2018