ره‌غدی كچی سه‌دام حوسێن وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقی دایه‌وه‌و، وتی "له دوای كوشتنی باوكمه‌وه یه‌ك لێدوانم نه‌داوه".
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌ره‌بییه"، ره‌غدی كچی سه‌دام حوسێن سه‌رسوڕمانی خۆی له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕی و وتی: "ئه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ی ئاماده‌كردووه و ناوی منی تێكردووه، له جه‌نگه‌ڵدا ده‌ژیت، نه‌ك له بواری یاسادا".
وتیشی: "له 2003ه‌وه له عێراق دابڕاووم و له دوای كوژرانی باوكیشمهوه یه‌ك لێدوانم نه‌داوه و پێشتریش له عێراقدا خاوه‌نی هیچ پۆست و پله‌یه‌ك نه‌بوومه".
دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، بۆ یه‌كه‌مجاره ناوی 60 داواكراویان بڵاوكرده‌وه و ره‌غدی كچی سه‌دام حوسێن، كه له ئه‌رده‌ن نیشته‌جێیه یه‌كێك بوو له داواكراوه‌كان.