بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

كارەكانی پێوەری میكانیكی ئاو لە شاری سلێمانی بەرەو تەواوبون دەچن و بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای "جونون"یش داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە لە ڕێگەی لیژنەكانیانەوە كاری دانانی پێوەر دەكەن، پێوەرەكانیان ببەستن تا توشی كێشە نەبن.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ كەوێنەیەكی‌ بۆ"سپی میدیا" نێردراوە، هۆشیار عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمپانیای جونون، رایگەیاندوە "كارەكانی پێوەری میكانیكی ئاو لەشاری سلێمانی بەرەو تەواوبوون دەچن و ستافی كۆمپانیا هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە تا بەزوترین كات پێداچوونەوە بەتەواوی پێوەرەكان بكرێت، بە مەبەستی ئامادەبوون بۆ خوێندنەوە و كەوتنەكاری پێوەرەكە".

وتیشی"داوا لە هاوڵاتیان دەكەین ئەوانەی تائێستا پێوەریان نەبەستووە، هاوكاری ستافەكانی كۆمپانیا و لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بكەن، لەڕێگەی لیژنەكانەوە پێوەرەكانیان ببەستن، بەپێچەوانەوە لەدوای تەواوبونی ئەو كاتەی كەحكومەت دایناوە بۆ خوێندنەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن لەهەر ڕێكارێك كە لەلایەن حكومەتەوە دەگیرێتەبەر".

ئەوەش ئاشكراكراوە كە لە مانگی نیسانەوە كار بە پێوەوری ئاوی ماڵان دەكرێت و داواش لە هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەكانی(07701540090،07501540090) پەیوەندی بە ستافەكانی كۆمپانیا بكەن بۆ هەر كێشەیەك لە پێوەرەكانیان یان دانانی پێوەر.



AM:11:42:12/02/2018