ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوە لە گرته ڤیدیۆیه‌ك دەکات کە تیاید چەند کوڕ و کچێک دەردەکەون و باسی "لەشفرۆشی" دەکەن.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی لەم رووداوی لە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە دەردەبڕێت و، ئەو کارە پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ڕێكاره یاساییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه، له هه‌مانكاتدا دژی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و مافی كه‌سی و پره‌نسیپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
لە راگەیەندراوەکەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکاتەوە کە به‌دواداچوونی جددی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته، به نوسراوی فه‌رمی داوا لە داواكاری گشتی ده‌كەن كه دۆسیه‌ی تایبه‌ت بەو بابەتە بکاتەوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هۆشداری ئەوەش دەدات لەو جۆرە کارانە، چونکە بەپێی یاسا نابێت هیچ كه‌س و ده‌زگایه‌ك له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌ك بێت بەبێ بڕیاری دادوه‌ر و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س بكات و خه‌ڵك تاوانبار بكات و ، داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەو کەسە بکرێت کە ئەو کارەی کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت پیاوێک بەدەم وێنەگرتنی ژمارەیەک ژن و پیاو و مێرمنداڵەوە، کە بە ڕیز لە بەرامبەریدا وەستاون، بە تۆمەتی "لەشفرۆشی" پرسیاری ناو و شوێنی نیشتەجێبوونیان لێدەکات.