بەوێنە...دیاردەیەکی جیاواز لە ئاسمانی هەرێم دەردەکەوێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە دیاردەیەکی جیاواز لە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بینراوە ووێنەکەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممه 12ی ئازاری 2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە، تیایدا ھاتووە "لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، دیاردەی ناسراو بە (چەپکەی خۆر - Sun Atmospheric Corona) لە ئاسمانی ھەرێمی کوردستاندا دەرکەوت".

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو دیاردەیەوە، باسی لەوە کردووە "ئەم دیاردەیە ھاوشێوەی دیاردەی (خەرمانە - Sun Halo) و (سەگەکانی خۆر - Sun Dogs)ە، بریتییە لە شکانەوە و شیبوونەوەی تیشکی تێپەڕیوی خۆر، یان مانگ بەنێو کریستاڵی سەھۆڵیی ھەورە بەرزەکاندا، بەڵام دەنکۆڵەی ئەو سەھۆڵانەی نێو ئەو جۆرە ھەورە،‌ جیاوازترە لەگەڵ ئەوانەی کە دەبنە ھۆی دەرکەوتنی دیاردەی (سەگەکانی خۆر یان خەمانەی خۆر)، بۆیە تیرەی کەوانە ڕەنگاوڕەگەکان، کە ھەندێک جار یەکە و ھەندێک جاریش بە چەند بازنەیەکی یەک لە دوای یەک دەردەکەوێت، جیاوازتر و بچووکتر و سنووردارترن".



PM:04:37:12/03/2018