ئەنجومەنی هەڵوەشانەوەی پاشکەوتی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە رایگەیاند" بەتوندی دژی هەر جۆرە سزایەكی ناڕەواین، كەبەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران و پزیشكان پەیڕەوكراوه".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پاشكه‌وتی موچه‌ کە دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە "بەتوندی دژی هەر جۆرە سزایەكی ناڕەواین، كەبەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران و پزیشكان پەیڕەوكراوە، بەهۆی بەشداربوونیان لەگردبوونەوە جەماوەرییە شارستانییەكاندا، داواكارین بەزوویی ئەو سزاو بڕیارانە هەڵبووەشێتەوە".

ئەنجومەنی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە داوا دەکات حکومەتی هەرێم کردووە پابەند بێت بە دابەشکردنی موچەی ئێستا لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، بە جۆرێک هەموو وەزارەتێک مانگانە ڕۆژی وەرگرتنی موچەکەی بێ دواکەوتن دیاربێت، ئەوەش لەبەر دروستبوونەوەی متمانە .

ئەو ئەنجومەنە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سوورن لەسەر داوا رەواکانی گشت موچەخۆران بۆ هەڵگرتنی تەواوی "ستەمی پاشەکەوت" بەڕێگای زمانی تێگەیشتن و کارو چالاکی شارستانی بەردەوامبوونی فشاری مەدەنی لە پێناو مافە ڕەواکانی تەواوی موچەخۆران.



PM:11:07:05/04/2018