نەجمەدین کەریم داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییەکان دەکات

پارێزگاری پێشووی کەرکوک، نەجمەدین کەریم داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییەکان دەکات

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پشێووی کەرکوک بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک، مەخموور، خورماتوو، شنگال و ناوچەکانی دیکە، شەرعییەت دانە بە هەڵبژاردنێک، کە دەزانن ”سەرکەوتوو نابن تێیدا".

 نەجمین کەریم بە کوردستان 24 راگەیاندووە ” باش وایە" لایەنە کوردستانییەکان بەشداریی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان نەکەن، ”بۆ ئەوەی سبەی رۆژ بتوانین بڵێین بەشداریمان لەو ھەڵبژاردنەدا نەکردووە".

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک و دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی سوپای عێراق میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی یەوەو پێشمەرگە و ئیدارەی کوردی لەوناوچانە دەرکران.



PM:04:22:07/04/2018