لەسەر دانانی شاڵاوی کۆسرەت رەسوڵ لەلایەن باوکیەوە وەک لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر شاناز ئیبراهیم ئەو لێپرسراوە نوێیە بە بێ ئەزموون و بەستەزمان ناوزەد دەکات.
لە نووسینێکدا بەناوینیشانی " قوربان جارێکی لە کوێمانە ؟؟"، کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردۆتەوە، شاناز ئیبراهیم دەڵێت " له راستیا ناتوانم بڵێم كه سه‌رم له‌و بڕیاره سووڕ ما.. چونكه ئه‌زانم كه ناوه‌ندی بڕیار تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ته‌كتیك و ته‌كنیك و پلانێكی تری ئه‌و گروپه‌یه بۆ بێزار كردنی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و به حیسابی خۆیان بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا و هه‌ر وه‌ك چۆن به هه‌مان ته‌كنیك و ته‌كتیك و پیلان (هاودید) یان له ناو جه‌رگی یه‌كێتیدا دروست كرد و به ئاشكرا له رێی به‌رپرسانی چه‌ندین مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته و كۆمه‌ڵه‌وه كامپه‌ین بۆ سه‌ر خستنی ئه‌كه‌ن له دژی یه‌كێتی".
لە درێژەی نووسینەکەیدا بەرپرسی رێکخستنەکان دەرەوەی یەکێتی " دانانی كه‌سێكی بێ ئه‌زموونی نه‌شاره‌زای به‌سته‌زمانی پاڵپشت و داكۆكی كارێكی سه‌رسه‌خستی هاودید به به‌رپرسی یه‌ك له گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی و كردنی به كه‌سی یه‌كه‌می حزبی له شاری قه‌ڵا و مناره‌دا جگه له بێرێزیكردن به‌رامبه‌ر به خه‌بات و ماندووبوونی سه‌دان كادر‌و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و شاره ده‌ست به‌سه‌رگیراوه‌دا هچیتر نیه".
شاناز ئیبراهیم نووسیوویەتی "به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌شدا خۆشحاڵم كه ئه‌مجاره یه‌كێتیه‌كان هه‌موو راستیه‌كان ده‌زانن و به‌ڵێنیان داوه كه تۆڵه‌ی به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌كان و ناڕه‌وایی و نادادپه‌روه‌رییه‌كان و هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیه بێ ده‌نگه‌كه‌مان له یه‌كێتی نه‌كه‌نه‌وه و یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان لێك جیا كردوه‌ته‌وه".
هیوادارم كه كاكی جێگر هه‌ر به هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێی دراوه !!!!! به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیار‌و بێ به‌ری بوونی خۆی له ( هاودید) ڕابگه‌یێنێت وسنورێك بۆ داروده‌سته‌كه‌ی دابنێت كه به پاره و سه‌یاره و بڕیاری جه‌نابی كامپه‌ین بۆ كرمه‌كه‌ی ناو جه‌رگی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی وه‌ك جێگرێكی راسته‌قینه‌ی حزبی شه‌هیدان جێبه‌جێ بكات.
سەرەتای ئەی هەفتەیە کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، بەبڕیارێک شالآوی کوڕی کرد بە لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر.