وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەردەم مەڵبەندێکی دەنگدان لە کابولی پایتەخت بۆ ٥٤ کوژراو و ١٠٠ برینداربەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵپەڕی "ئاڕتی" روسی لە زاری نه‌جیب دانش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان بڵاویكردهتهوه، هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه خۆی له ده‌روازه‌ی بنكه‌یه‌كی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران ته‌قاندووه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كرده‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، زۆرینه‌ی شیعه مهزەبن.
لەلایەکی دیکەوەو هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەقینەوەیەکی دیکەدا لە شاری بلخەمری لە ویلایەتی باغلان لە بەردەم ناوەندێکی دەنگدان ٦ کەس کوژراون و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەم قوربانییەکان لە خێزانێکن و ژن و منداڵیشیان تێدایە،کە لەکاتی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا بە بەردەمی ناوەندی دەنگدانەکەدا تێپەڕیوون.
پاش تەقینەوەکانی ئەمڕۆ ئەفقانستان ئاژانسی "ئەعماق"ی سەر بە رێكخراوی داعش بڵاویكردەوە، هێرشە خۆكوژییەكەی ئەمڕۆ یەكشەممەی كابووڵ-ی پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن چەكدارێكی ئەو رێكخراوەوە ئەنجامدراوە، کە بنكەیەكی دەنگدانی كردووەتە ئامانج لە ناوچەی "دشت برجی" لە شاری كابووڵ.
بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له ئه‌فغانستان ئه‌نجام بدرێت، له ئێستاشدا ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كار بۆ تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران ده‌كات