ئه‌مڕۆ له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، له‌سه‌ر پوش و پاوان شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان چه‌ند مه‌ڕدارێكى سنووره‌كه درووستبووه و ئێستا بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێرداوه ئاشكراى كردووه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك مه‌ڕدارى گوندى سه‌ید ئه‌حمه‌دان و سرێجێ له‌سه‌ر پوش و پاوان شه‌ڕه ته‌قه‌یان له نێوان درووست بووه
ئاماژه به ئه‌وه‌شدراوه" دوای ماوه‌یه‌ك له ته‌قه‌كردن ،هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و كۆنتڕۆڵیان كردووه