کۆمسیۆن؛ کۆتایی هاتووە بەئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە کۆتایی هاتووە بە سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانى تایبەت.

مازن عەبدولقادر، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە لە وەزارەتى ناوخۆ بەڕێوەچوو ئاماژەی بەوەدا، ''ئەمڕۆ یەکشەممە لیستى دەنگدانى وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگەیان ئاڕاستەى وەزارەتەکانیان کردوە".

وتیشی، "ناوى تەواوى دەنگدەران و شوێنى دەنگدانەکان و ئامارەکانی  دراون بەو دوو وەزارەتە و سەرجەم ئامادەکارییەکانیش بۆ دەنگدانی تایبەت تەواوکراون".

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کەریم سنجارى وەزیرى ناوخۆى هەرێم ئاماژەی بەوەدا،" داوا لە کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان دەکەین، کە کارتی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەکەیان وەرگرنەوە کە دەنگى پێدەدەن".

بڕیارە ڕۆژى ١٢ى ئایاری ٢٠١٨ی ئەمساڵ  دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەبچێت  رۆژێک بەر لە دەنگدانی گشتیش دەنگدانی کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەدەچێت

PM:02:15:29/04/2018