سپی زانیاری لەسەر روداوی خۆکوشتنی پێشمەرگەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، له‌ گه‌ڕه‌كیێکی شاری سلێمانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین به‌ كڵاشینكۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

عەقید سەردار مەحمود،  بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی بە "سپی راگەیاند" بیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە له‌یەکێک لە گه‌ڕه‌کەکانی شاری سلێمانی هاوڵاتییەک بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

وتیشی، "ئەو هاوڵاتییە پیشەی پێشمەرگە بووەو ناوی (ك، ع، م)ە له‌ دایكبووی 1960ە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، "دوای روداوەکەتیمه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە".

سپی: دەروون رەشید



PM:01:58:01/05/2018