كارگێری ئهنجومهنی سیاسی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان پێی وایە ئەم ھەڵبژاردنەی پەرلەمان بۆ عێراقە، بەڵام نەخشەی سیاسی کوردستان و پێگەی ھێزەکان ئەم ھەڵبژاردنە دیاریدەکات
موحهمهد حهكیم، له میانهی وتارێكیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیی لەفەیسبوک بڵاوکراوەتەوە ئەوەشی نوسیووە، "ئەگەر دەتەوێت گۆرانکاریی ببینیت و گلەیت نەمێنێ و پێگەی ئەو ھێزانە بەھێزکەی کە چەند ساڵە لەگەڵ تۆدا بوون دژی ستەم و نادادی، ئەوا نەک تەنھا دەنگ بدە، بگرە ئەم١٠ ڕۆژە بجوڵێ و کاربکە و بگەڕێ و خەڵک گەرم بکە.. با ھەموان دەنگ بدەین و گلەیەکان نەھێڵین، چونکە دواجار ئەنجامەکان وەکو خۆی بوون گلەیی دەبێ لە خۆمان بکەین. "
موحهمهد حهكیم له سهرهتای وتارهكهیدا بهناو نیشانی " ئایندەت بەم چەند رۆژەوە بەندە! " دهنوسێت، " ھاوڵاتیانی خۆشەویست، ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبینەوە لە ڕۆژێک، کە جیاواز لە ڕۆژانی تر و ئەم ھەڵبژاردنە، جیاواز لەوانی تر، بۆ کوردستان، پاش نزیکەی پێنج ساڵ لە ململانێی سەخت، کە بەرژوەندی ئێوە نەک بەرژوەندی حزبیمان! کرۆکی سیاسەت و ھەڵوێست و کاری پەرلەمانیمان بووە، بۆ عێراقیش ئەوا پاش شکستی سیاسەتی کوردی دێت لە بەغدا و سیاسییەکانی عێراق وڵاتانی زلھێزو ناوچەکەش، بە گرنگیەوە دەڕواننە ئەم ھەلبژاردنەو باس لە قۆناغێکی ١٢ ساڵی ئایندە ئەکەن بۆ عێراق و تاکە رێگای ئێستای!! ".
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی ئیسلامی باسی لەوەشکردووە،" ئێمەی کورد پاش راپرسی ٢٥-٩ کارکردنە بۆ دابینکردنی مافەکانتان، بە پێی دەستور و رێگرتنە لە سەر لاواز بوونی پێگەی کورد وەکو گەل نەک ئەم و ئەو !! "
هەروەها دەڵێت، " بۆیە کارنەکردن و خۆئامادە نەکردن و بڕیارنەدانت بۆ گۆڕانکاریی، ستەمێکە بەرانبەر ئایندەی خۆت و گەلەکەت ئەینوێنیت.. راستە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ عێراقە، بەڵام نەخشەی سیاسی کوردستان و پێگەی ھێزەکان ئەم ھەڵبژاردنە دیاریدەکات."
محەمەد حەکیم ئەوەشی نوسیوە،" ئەگەر دەتەوێت گۆرانکاریی ببینیت و گلەیت نەمێنێ و پێگەی ئەو ھێزانە بەھێزکەی کە چەند ساڵە لەگەڵ تۆدا بوون دژی ستەم و نادادی، ئەوا نەک تەنھا دەنگ بدە، بگرە ئەم١٠ ڕۆژە بجوڵێ و کاربکە و بگەڕێ و خەڵک گەرم بکە.. با ھەموان دەنگ بدەین و گلەیەکان نەھێڵین، چونکە دواجار ئەنجامەکان وەکو خۆی بوون گلەیی دەبێ لە خۆمان بکەین. "
كارگێری ئهنجومهنی سیاسی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان، داواش له هاوڵاتیان و دهنگدهران دهكات دهنگیان بدهنه لیستی 104ـی كۆمهڵی ئیسلامی و دهڵێت " ئەم دە ڕۆژەو بە تایبەت ١٢-٥ ڕۆژان و ساڵانی ئایندەی پێوە بەندە، لیستی ١٠٤ی کۆمەڵ، ھەڵبژێرە، کە چوار ساڵی پێشوو بۆ تۆ بووە لە بەغدا و کوردستان."