دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شارەکانی هەرێم دەستیپێکرد.

لە سنوری پارێزگای هەولێر ٥٠٢ کاندید هەن، زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان پیاون و ئەوانی دیکەش ئافرەتن، هەروەها ٤٩٨ بنگەی دەنگدان و دوو هەزار و ٥٦٣ وێستگەی دەنگدان.

لە کەلار ڕایگەیاند، بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هێزەکانی ناوخۆدا کراونەتەوە و دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە و  ٧٠ هەزار و ٢٩١ دەنگدەر و ٢٧ بنکەی دەنگدان و ١٥٩ وێستگەی دەنگدان هەن.

لە قەزای کفری ١٧ هەزار و ٣٩١ دەنگدەر و حەوت بنکەی دەنگدان و ٤٠ وێستگەی دەنگدان هەن.

لە قەزای دەربەندیخان ٣١ هەزار و ٢٠٤ دەنگدەر و ١٢ بنکەی دەنگدان و ٦٩ وێستگەی دەنگدان هەن، لە ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلاریش ٢٢ هەزار و ٤٥٣ دەنگدەر حەوت بنکە و ٥١ وێستگەی دەنگدان هەن.

لە سنوری پارێزگای هەولێر زیاتر لە ٥٠ هەزار دەنگدەری تایبەت هەن و ٢١ بنکە و ١١٩ وێستگەی دەنگدانیش کراونەتەوە



AM:06:27:10/05/2018