رێژەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەولێر ئاشکراکرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چەند گرفتێک لە ئامێری دەنگدان هەبووە، بەڵام چارەسەركراوە و رێژەی دەنگدانیش لە پارێزگاکە  40%ە.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر كە هاوكات ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنە لەو پارێزگایە،لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"تا ئێستا هیچ كێشەیەكی ئەمنی ڕووینەداوە و لەئەگەری رودانی هەر كێشەیەكیشدا هێزێكی تایبەت ئامادەیە بۆ روبەڕوبونەوە و چارەسەرکردنی".

ئاماژەی بەوەشدا،" لە رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی تایبەت بۆ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیك بۆتەوە لە 40% و پرۆسەكەش بەردەوامی هەیە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، "لە چەند بنكەیەك گرفت لە ئامێرەکانی دەنگدان هەبووە، بەڵام خۆشبەختانە چارەسەركراوە".

PM:01:08:10/05/2018