بنکەکانی دەنگدانی تایبەت داخرا

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بنەکاکانی دەنگدان بە ڕوی دەنگدەرانی تایبەت کرایەوەو، لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ بنکەکان  داخران.

 ئەمڕۆ پێنجشەمە لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی سەرلەبایانییەوە دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کورستان دەستیپێکرد، کە لە هەرێمی کوردستان ٢٤٧ هەزار و ٤٢٢ کەس دەچن بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان، لەسەراتسەری عێراقیش نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە،کە هێزە سەربازییەکانو هێزەکانی ناوخۆو نەخۆشخانەکانیش دەگرێتەوە، لە دەرەوەی عێراقیش نزیکەی ٩٠٠ هەزار عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە کە لە ٢١ وڵاتانی جیهان دەنگدەدەن.

جێی ئاماژەیە دەنگدانی تایبەت لە دەرەوەی عێراق برایرە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.



PM:04:13:10/05/2018