کۆسرەت ڕەسوڵ: لەھیچ کەسولایەنێکی قبوڵناکەین کۆی پرۆسەی دەنگدان لەکەدار بکات

جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ھۆشداریدەدات و ڕایدەگەیەنێت، "لەھیچ لایەنێکی قبوڵناکەین کۆی پرۆسەی دەنگدان لەکەدار بکات".

لەڕاگەیەنراوێکدا لەدوای کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی پیرۆزبایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردوەو داوایکردوەن ھەمولایەک دان بەئەنجامەکانی ھەڵبژاردندا بنێن.

جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی ڕایدەگەیەنێت "لەھیچ کەسولایەنێکیشی قبوڵناکەین، کۆی پرۆسەکە لەکەداربکات، بۆیە پێویستە لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن و پابەندبن بەئەنجامە ناڕەسمییەکانی ھەڵبژاردنداو پابەندبن بەپاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان تاوەکو بەشێوەی ڕەسمی کۆمسیۆن ئەنجامەکان رادەگەیەنێت".



PM:11:20:12/05/2018