ھەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و لیستی ھاوپەیمانی بۆ دموکراسی و دادپەروەری ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان ڕەتکردەوە.
چوار لایەنەکە شەوی رابردوو کۆبوونەوە و تاوتوێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد
دوای کۆبوونەوەکە ئەو چوار لایەنە لە راگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند، کۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی رەتدەکەنەوە و پابەند نابن بە ئەنجامەکانەوە
ھەروەھا داوای دوبارەکردنەوەی پرۆسەی ھەڵبژاردنیان کردووە لە ھەرێمی کوردستان بە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانەوە.
ئەمەش لە دوای ئەوە ھات، لە دوای ئاشکرابوونی ئەنجامەبەراییەکان ئەو چوار حزبە لایەنێکی ھەرێمیان بە ھاککردن و دەستکاری کردنی ژمارەی دەنگەکان تۆمەتبارکرد