"ئەندامێکی کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەکان ناچار کراوە دەستلەکاربکێشێتەوە"

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند " ئەندامی کۆمسیۆنی بالآ سەعید کاکەی لە ژێر هەڕەشەدا دەستی لە کارکێشاوەتەوەو، ناچاریش کراوە لە میدیاکانەوە دەنەکەوێت".

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ١٦ ی ئایار بلآویکردەوە، کۆمسیۆن بەرپرسیارێتی سەلامەتی سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیارانی بالآو خێزانەکەی دەخاتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کە ئەو هەڕەشەی کردووە.

سەعید کاکەیی کەسایەتییەکی نزیک بزووتنەوەی گۆڕانە، تا ئێستا کۆمسیۆنیش ئەو لایەنەی ئاشکرا نەکردووە کە هەرەشەی لەناوبراو کردووە.

ئەو پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە جگە لەیەکێتی و پارتی، سەرجەم حیزبەکانی هەرێمی کوردستان ئاژە بۆ کاری ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و ئەنجامەکانیش رەتدەکەنەوە.



PM:03:10:16/05/2018