جەلالی سام ئاغا پرسە نامەیەک ئاراستەی خانەوادەی عادل موراد دەکات
جەلالی سام ئاغا، سەرۆکی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی، پرسە نامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی"عادل موراد"کردوەو تیایدا هاوخەمی خۆی بۆکۆچی دوایی ئەو هاوڕێ و کەسایەتییە سیاسیە دەربڕیوە.
لە پرسە نامەکەدا جەلالی سام ئاغا کە هاوڕێی نزیکی کۆچکردووە ئاماژەی بەوەکردوە، به دڵ مات و غه‌مگینم بۆ كۆچی دوایی هاوڕێی شیرین و له برا زیاترم كاكه عادل موراد. ئه‌و ئازیزه‌ی كه ساڵانێكه مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات به‌ڵام ئه‌م به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌ره‌نگاری ده‌بوه‌وه.
دەقی پرسە نامەکە...
ماڵ ئاوا كاكه عادلی براو هاوڕێم
ئه‌مڕۆ به دڵ مات و غه‌مگینم بۆ كۆچی دوایی هاوڕێی شیرین و له برا زیاترم كاكه عادل موراد. ئه‌و ئازیزه‌ی كه ساڵانێكه مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات به‌ڵام ئه‌م به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌ره‌نگاری ده‌بوه‌وه، ئه‌و عادله خۆشه‌ویسته‌ی كه هه‌ستی بكردایه شتێك ئه‌یهه‌ژێنێ و خه‌می پێ ئه‌خوا، خێرا ئه‌هاته لانه‌كه‌ی من و كه به دیداری شاد ده‌بووم خۆی ده‌یوت: خه‌مه‌كانم له‌م ماڵه‌دا زوو ده‌ڕه‌وێته‌وه.
له‌م كاته‌دا و له ئاوابوونی چواره‌مین ئه‌ستێره گه‌شه‌كه‌ی كه ساڵی حه‌فتاو پێنج له شام هه‌ڵهاتن و به‌رودوا به‌جێیان هێشتین چی بڵێم زیاتر له‌وه‌ی كه به ته‌نیاو له‌گه‌ڵ خۆمدا فرمێسكی حه‌سره‌تت بۆ هه‌ڵبڕێژم، ئه‌ی پیاوه دڵسۆزه به‌وه‌فاكه‌ی ساڵانێكی ته‌مه‌نم.
به‌ڵێ.. ئه‌مڕۆ هاوڕێ نزیكه‌كانم مام جه‌لال و د.كه‌مال فوئاد‌و كاك نه‌وشیروان وا چواره‌م ئه‌ستێره‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریش كوژایه‌وه وا ئه‌و سوارچاكه‌ی مه‌یدانی خه‌بات و په‌یوه‌ندیی به‌هێزو دیپلۆمات كار‌و ڕۆژنامه‌نووس و سه‌ركرده به‌ناوبانگه‌كه‌ی قوتابیانی كوردستان له حه‌فتاكاندا، وا ئه‌مڕۆ ئیتر مه‌رگ زه‌فه‌ری پێ برد‌و ونی كرد له‌به‌ر چاومان، كاكه عادله‌كه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموون هاوڕێ دێرینه‌كه‌ی كاك عه‌دنان و به‌نده‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سه‌رجه‌م خۆشه‌ویستانت.. ماڵ ئاوا دڵنیا به هه‌میشه له یاده‌وه‌ریماندای.
جه‌لالی ساماغا
سلێمانی ۲۰۱۸/٥/۱۹
AM:09:41:20/05/2018