روونکردنەوەی تەواو لەسەر بڕگەکانی بریاری پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان
پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید رایگەیاند " لە ١٠% سندوقی هەر پارێزگایەک بە دەست دەنگەکانی جیادەکرێتەوە، ئەگەر جیاوازی لە ٢٥% لەنێوان ئەنجامی ئەلکترۆنی دەستدا هەبێت، ئەوا تێکڕای دەنگەکانی ئەو پارێزگاکە بەدەست جیادەکرێتەوە".
لە لێدوانێکدا بۆ سپی، ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کاتژمێر ٦:٣٠ رێژەی یاسایی ئامادەبووانی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق تەواو کراو ١٦٥ ئەندام ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" لە ١٠% سندوقەکانی هەر پارێزگایەکی عێراق بە دەست جیا دەکرێتەوە، ئەگەر جیاوازی هەبوو لەنێوان ئەو هەژمارکردنەو ئەنجامی ئەلکترۆنی، ئەوا ئەو دەمە تێکڕای دەنگی ئەو پارێزگایە بەدەست هەژمار دەکرێتەوە".
ئەحمەدی حاجی رەشید وتیشی " دەنگدانی دەرەوەی ولآت هەڵدەوەشێتەوە".
دەنگدانی کەمپی ئاوارەکان و جوڵەی دەنگدەران لە پارێزگاکانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە، هەروەک ئەحمەدی حاجی رەشید ئاماژە بۆ کرد.
پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ باسی لەوەش کرد کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەکراوەی دەمێنێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا بەڕێوەبەری ئۆفیسی پارێزگاکانی عێراق ئەوەی دەستی هەیە لە کاری ساختەکاریدا و تۆمەتەکەی بەسەردا ساغدەبێتەوە لە کارەکەی لادەبرێت و دەدرێتە دادگا.
ئەحمەدی حاجی رەشید جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە راستە کۆمسیۆن بالآ، دەستەیەکی سەربەخۆیە، بەلآم لەژێر دەسەلآتی کۆمسیۆندایەو متمانەی لەوەوە وەرگرتووە.
ئەمڕۆ ٢٨ ی ئایار لە چوارەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ٦:٣٠ توانرا رێژەی یاسایی دابینبکرێت و ئەو بڕیارەی تیادا دەربکرێت.
PM:08:29:28/05/2018