هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی: هەڵوەشانەوەی دەنگدانی تایبەت یاریکردنە بە ئاگر
هێزەکانی ٧٠ یەکێتی لەسەر هەڵوەشانەوەی دەنگدانی تایبەت لەهەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت " ئەو هەنگاوە یاریکردنە بە ئاگر".
فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی لەسەر هەڵوەشانەوەی دەنگدانی تایبەت بەیاننامەیەک بلآودەکاتەوە کە تیایدا هاتووە" ئەم هەنگاوە یاریکردنە بە ئاگرێک کە لەئەنجامدا پیلان و بەختی ئاژاوەگێڕان و زۆڵە کوردانی تیا دەسووتێت، نە جەماوەری کوردستان لە خۆفرۆشان خۆشدەبێت و نە دوژمنانی گەلەکەمان پاداشتیان دەداتەوە".
ئەو هێزە کە لە لایەن شێخ جەعفەر مستەفاوە فەرماندەیی دەکرێت لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە" رۆژی ٦ ی حوزەیران رۆژێکی پڕ شەرمەزارییە لەناو حەرەمی پەرلەمانی عێراق پیلانی پووچەڵکردنەوەی دەنگدانی تایبەتیان راگەیاند".
دەقی بەیاننامەکە..
PM:09:55:07/06/2018