ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارەکەی پەرلەمانی پەسندکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکانی و ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی پەسەند کرد.

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات،"راسپاردە و ئەنجامەکانی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردن پەسندکرا بەڕێژەیەک کەمتر نەبێت 5% لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق".

سەبارەت بە دەنگی ئاوارەکان و دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، "لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تێبینیکردووە لە دەنگدانی دەرەوەو ئاوارەکان پێشێلکاریی و ساختەکاری زۆر روون ئەنجامدراون بۆیە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی دەرەوە و ئاوارەکان هەڵوەشێندرانەوە".

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو،"دەزگاکانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و دامەزراوە تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ساختەکارەکان دەستگیردەکەن و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە".

ئەنجومەنی وەزیرانی ءێراق داواشی لە لە داواکاری گشتیی کردووە، سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکات کە لە ئەنجامەکانی راپۆرتەکەدا ناویان هاتووە.

PM:01:25:10/06/2018