پەروەردە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، كە كاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكان دیار نییە‌. 

كەریم لەتیف ئیسماعیل، بەرێوەبەری گشتیی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە،"كاركردن لە ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی 12ی ئامادەیی ‌و 9ی بنەڕەتی بەردەوامە، ناتوانین رۆژێك دیاری بكەین ‌و بڵێین لەو كاتەدا ئەنجام رادەگەیەنین، چونكە بەشێك لەكارەكان ماوە بكرێت، ئەوەش نازانرێت‌ چەند كاتی پێویستە".

وتیشی،" لەپێناوی ئەوەی هەڵەیان بەسەردا تێنەپەڕێ، تیمەكانیان زۆر بە وردی سەرقاڵی كارەنیانن، جەختیشكردوەتەوە "ئێستا لەسەدا پەنجای كارەكان تەواو بووە، تیمەكانیش زۆر بەباشی كارەكانیان دەكەن لەپێناو ئەوەی لە كەمترین كاتدا كارەكان تەواو بكەین ‌و ئەنجامەكان رابگەیەنین".



PM:03:20:19/06/2018