سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، عەبادی و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاپه‌یمانیی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سكاڵا و گله‌یی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وان داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانیان كردوه تا هاوبه‌شه سیاسییه‌كان و ده‌نگده‌ران دڵنیا بكه‌نه‌وه.
وتیشی: پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و رودانی ساخته‌كاری له ئه‌ستۆی سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه، چونكه ئه‌وان ئیداره‌یه‌كی شكستخواردوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردوه.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری 2018ی عیراق، مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه و دوێنێش دادگای فیدرالی پشتیوانی بۆ ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان ڕاگەیاند و هەڵوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت و ئاوارەکانیشی ڕەتکردەوە.