كۆمپانیای گۆڵف كیستۆنی به‌ریتانی ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ڕاگه‌یاند كه تایبه‌ته به‌زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت له‌كێڵگه‌ی شێخان.
له ڕاگه‌یه‌نراوێکی كۆمپانیاكه‌دا ئه‌وه خراوەتەڕوو، ڕێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم واژۆكراوه‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی بریتییه له‌زیادكردنی كۆی به‌رهه‌می نه‌وت له‌كێڵگه‌ی (شێَخان) بۆ بڕی 55 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پلانی زیادكردنی به‌رهه‌می كێڵگه‌كه له‌ماوه‌ی 12 بۆ 18ی مانگی داهاتوو جێبه‌جێده‌كرێت و بڕی 91 ملیۆن دۆلاریش بۆ كاره‌كانی ئه‌و پلانه له‌مساڵدا ته‌رخانكراوه.
كۆمپانیای گۆڵف كیستۆنی به‌ریتانی ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ساڵی 2019دا بڕی (175 بۆ 215) ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ زیادكردنی كۆی به‌رهه‌می نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه خه‌رجبكرێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه".
پێشتریش، ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانییه ئاشكرایكردبوو، به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانیان، نه‌وتی یه‌ده‌گ له‌كێڵگه‌ی (شێخان) له299 ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ 639 میلۆن به‌رمیل زیادیكردوه.