هەدەپە لە ١٠% دەنگەکانی هەڵبژاردنی تورکیا تێپەڕاند

بەپیی زۆربەی میدیاکانی تورکیا بەوانەی پاڵپشتی ئۆردوغانیش دەکەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەدەپە، پارتی دیموکراتیەتی گەلان رێژەی ١٠% دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی تێپەڕاند.

بەپێی ئەو میدیایانە نزیکەی لە ٧٠٥ دەنگەکانی پەرلەمانی تورکیا لەسەرجەم ولآتدا جیاکراوەتەوەو پارتی دیموکراتیەتی گەلان ١٠% تێپەڕاندووە، هەرچی پارتەکەی ئۆردوغانە تا ئێستا ٤٤% تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر هەشتەوە تا شەشی ئێوارە لە کۆی ٥٦ ملیۆن دەنگدەری تورکیا بەرێژەی ٨٣% هاولآتیانی ئەو ولآتە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەو ولآتەو پەرلەمانێکی نوێ.



PM:08:45:24/06/2018