وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكرنەوەكان ئاشكراكرا

وەزیری پەروەردەی ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی ئاشكرادەكرێت.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم بە "ئێن ئاڕ تی" ڕاگەیاندووە "لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی ئاشكرادەكرێت".

ڕۆژی ٢٧ی ئایار ئەزموونە وزاری و گشتییەكانی هەرێمی كوردستان دەستیانپێكرد و ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەش كۆتاییان هات، هاوكات وەزارەتی پەروەردەش لە ڕاگەیەندراوێكدا سەركەوتنی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەی ڕاگەیاند.



PM:01:40:25/06/2018